بەهۆی لافاوەوە هەزاران مریشک لەناوچوون

بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارینەوە، ئاو چووە ناو کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مریشک و هەزاران مریشک لەناوچوون.


زیانەکان بەهۆی زۆریی ڕێژەی باران بارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ-ش ئاو چووە ناو کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مریشک لەنزیک گوندی ئامیان-ی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، کە ١٠ هەزار مریشکی تێدابوو.

بەوهۆیەوە بە هەزاران مریشک لەناوچوون، بەڵام ژمارەی تەواوی مریشکە لەناوچووەکان نەزاندراوە.

جێگای ئاماژەیە لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لافاو زیانی زۆری بە پردەکانی پەڕینەوە و ماڵی هاوڵاتیان گەیاندووە و ئێوارەی دوێنێش لە گوندی کەوەڵەی سەر بە شارەدێی سەنگاو، کچە بێریڤانێکی (شوان) تەمەن ١٦ ساڵ، لە ئاودا خنکا.

ش.ف