بەهۆی لافاوەوە ڕێگای کەلار - دەربەندیخان داخرا

به هۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە، پردێک ئاو بردوویەتی و لە ئێستادا هاتووچۆی نێوان کەلار- دەربەندیخان ڕاگیراوە.


کەمێک پێش ئێستا پردی هاتووچۆی قەتره، که دەکەوێته نێوان ڕێگای هاتووچۆی شارۆچکەی کەلار بۆ دەربەندیخان تێکچوو، ئەوەش بە هۆی زۆری باران بارین و هاتنی لافاو، بەو هۆیەشەوە هاتووچۆکردن لە نێوان کەلار-دەربەندیخان ڕاگیراوە.

کارزان مەجید، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز ڕایگەیاند: له ئێستادا داوا له سەرجەم شۆفێرانی ئەو ڕێگایە و هاوڵاتیانی سنورەکە دەکەین، که تا چاککردنەوەی پردەکە ڕێگای بناری بەمۆ بەکاربهێنن.

 

ک.ک