بەوێنە.. باڵەکایەتیی و پشدەر سپی پۆش بوون

لە بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و بەتایبەت ناوچەی باڵەکایەتیی و دەڤەری پشدەر بەفرێکی زۆر دەبارێت.


لە شەوی ڕابردوەوە لە شارەدێی گەڵاڵە، دەوروبەری شارەدێی قەسرێ، تەواوی حاجی ئۆمەران و شارەدێی سمیلان لە دەڤەری باڵەکایەتیی و دەڤەری پشدەر بەفر دەبارێت و ئێستاش لە چیای ئەزمەڕ لە سنوری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت.

هەروەها لە چیاکانی باڵەکایەتی و ناوچە بەرز و شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر لە ئێستادا بەفربارین بەردەوامە، ئەوەش یەکەم بەفربارینی وەرزی سەرمای ئەمساڵە کە بەوشێوە زۆرە ببارێت کە لە هەندێک ناوچە ٣٠ سانتیمەتری تێپەڕاندووە.

ک.س