بەوێنە و ڤیدیۆ... بەفربارینی زۆر ڕێگای زینی وەرتێی داخست

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە زینی وەرتێ ڕێگای نێوان ئیدارەی ڕاپەڕین و سنووری شارۆچکەی سۆران کە بە ڕێگای زینی وەرتێ ناسراوە داخرا.


ڕێگای زینی وەرتێ، دەکەوێتە نێوان شارەدێی سەرکەپکانی سەر بە شارۆچکەی ڕانیە و شارەدێی وەرتێ لە سنوری شارۆچکەی ڕەواندز، ڕێگاکە شارۆچکەکانی سۆران، چۆمان، ڕەواندز و مێرگەسۆر پێکەوە دەبەستێتەوە، بەڵام بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە ئێستادا هاتوچۆ لەو سنورە پەکی کەوتووە و ڕێگاکە داخراوە.

بەهۆی سەختی و بوونی پێچ و لۆفەی دژوار و بەرزی لەئاستی ڕووی دەریاوە و کوێستانی ناوچەکە، ساڵانە چەندین جار ئەم ڕێگایە دەگیرێت، ئەگەرچی ڕێگایەکە بازرگانیە و دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران بەپارێزگای سلێمانییەوە دەبستێتەو، بەڵام حکومەت کەمتەرخەمە لەدابینکردنی ئامێرەکانی ڕاماڵینی بەفرو پاککردنەوەی ڕێگاکە.

ئەمڕۆش بۆجاری یەکەم لەوەرزی نوێی سەرماوسۆڵەدا ڕێگاکە بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە داخرا، تەنها ژمارەیەکی کەمی ئۆتۆمبێل توانیویانە بەهۆی بەکارهێنانی زنجیرەوە هاتوچۆی تیادا بکەن.

 

ک.س