بەڕێوەبەر و کارمەندانی نەخۆشخانە لە دەوامدا نەبوون.. قائیمقام هەموویانی سزادا

هاولاتیانی سنووری چۆمان بەردەوام ڕەخنە لە شێوازیی دەوام و کارەکانی نەخۆشخانەکەیان دەگرن، هەربۆیە دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکدا لە قائیمقامییەتی شارۆچکەی چۆمانی لە کۆبوونەوەیەکدا باس کەموکوڕییە ئیدارییەکانی سنوورەکە کرابوو، ئەمڕۆ قائیمقام سەردانی نەخۆشخانەی چۆمان'ی کرد، کە دەبینێت بەڕێوەبەر و کارمەندان لە کاتی یاساییشدا لە نەخۆشخانەکەدا نین، هەموویانی بە نەهاتوو هەژمار کرد.


ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٣٠ی سەرلەبەیانی، ئەحمەد قادر قائیمقامی شارۆچکەی چۆمان'ی سەر بە پارێزگای هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شارۆچکەکەی کرد، کە دەبینێت بەڕێوەبەر و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی یاساییدا لە دەوامدا نین، وەک سزایەک هەموویان بە نەهاتوو "غیاب"، هەژمار دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، هاوڵاتیانی چۆمان بە خراپترین نەخۆشخانە باس لە نەخۆشخانەی سنوورەکەیان دەکەن.

بۆ زانینی هەڵوێستی ئەوان دەربارەی بڕیاری قائیمقام و ڕەخنەی هاوڵاتیان، ڕۆژنیوز پەیوەندی بە ئەحمەد خەلیل بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی چۆمانەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ قسەیەک بکات.

س.ح