بەکرێگیراوەکان ئاگر لە چیای جوودی بەردەدەن

بەکرێگیراوەکانی دەوڵەتی تورک ئاگریان لە چیای جوودیی سەر بە شرناخ بەردا و پاشان ڕێگایان نەدایە هاوڵاتیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.


ڕۆژی ١١ی تەموو، بەکرێگیراوەکانی دەوڵەتی تورک ئاگریان لە چیای جوودیی لە نزیک شارۆچکەی گۆروملوی سەر بە سلۆپییی شرناخ بەردا و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە.

هاوڵاتیان بە بینینی ئاگرەکە ڕوویان کردە چیای جوودی بۆ کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی، بەڵام بارەگای سەربازیی شارۆچکەکە ڕێگریی لێکردن.

ئاگرەکە ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە، و تادێت بەربڵاوتر دەبێتەوە و دووکەڵ چیاکەی داپۆشیوە.

ب.ل