بە وێنە... ئاوێزانبوونەوەی بەفر بە شاخی گۆیژە و ئەزمەر و پیرەمەگرون

لەگەڵ ئەوەی شاخەکانی گۆیژە و ئەزمەر و پیرەمەگرون، ماوەیەک بوو بێبەشبوون، لە دیمەنی پۆشینی بەفر، بەڵام ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ڕووی لە ناوچەکە کرد جارێکی دیکە جوانی بە سروشتی ئەو شاخانە بەخشیەوە و بەفرو چیا ئاوێزانی یەکبوونەوە.


ئەگەرچی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بەفرباریین لە ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری کردووە، بەڵام ئەو شەپۆلی بەفربارینەی دوێنێ ڕووی لە ناوچەکە کرد جارێکی دیکە بەفری ئاوێزانی شاخی گۆیژە و ئەزمەر و پیرەمەگرونی شاری سلێمانی کردەوە و کەڤاڵێکی بێ وێنەی پێبەخشین.

لەگەڵ ئەوەی ئێستا بەشێک لە ڕێگاکانی ئەو ناوچەیە بەهۆی بەفر و سەهۆڵەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی پەک خستووە بەڵام خەڵکی شاری سلێمانی بۆ شەڕە تۆپەڵ و بینینی دیمەنە جوانەکان و گرتنی وێنەی یادگاریی ڕوویان لە ئەزمەڕ و گۆیژە کردووە.

 

ک.س