تانکی خوێندنگاکانی هەولێر خاوێن دەکرێنەوە

لە شاری هەولێر هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی تانکی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکرد و ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.


ڕێكخراوی هاڤیاری ژینگەیی بە هاوكاری وەزارەتی شارەوانی و بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوبەرایەتی ئاوی هەولێر و دەستەی ژینگەی هەولێر، ئەمڕۆ هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی تانكی خوێندنگاكان و پێدانی ڕێنمایی ژینگەییان بە خوێندكاران دەستپێکرد.

ئامانج لە هەڵمەتەکە، دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروستە بۆ خوێندکاران و پاراستنیانە لە نەخۆشیی.

هەڵمەتەکە بۆ ماوەی دوو مانگ لە ناوەندەكانی خوێندن زانكۆ و پەیمانگاكانی هەولێر بەردەوام دەبێت، لەدوای ئەو دوومانگەش كار و چالاكیەكانیان بەردەوامیی دەبێت لە پێدانی ڕێنمایی ژینگەیی لە ناوەندەكانی خوێندن و دەروەی  ناوەندەكانیش.

ئەم هەڵەمتە دوای ئەوە هات، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە چڕیی باس لە پیسیی ئاوی تانکیی خویندنگاکان دەکرا و دەوترا، کە ئەگەر خاوین نەکرێنەوە، مەترسیی جدیی لەسەر تەندروستیی خویندکاران دروست دەبێت.

ش.ف