ترامپ: کوردەکان جەنگاوەری ئازاو تێکۆشەرن

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: کوردەکان جەنگاوەری ئازاو تێکۆشەرن.


سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەکەیدا ڕایگەیاندووە:" لە ڕووی دارایی و چەکەوە یارمەتی کوردەکان دەدەین، ئەوان جەنگاوەری ئازاو تێکۆشەرن"

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئێمە لە ئێستادا سوریا بەجێدەهێڵین بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کوردمان پەراوێز خستبێت".

سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ترامپ ڕایشیگەیاندووە:"هەر هێرشێکی ناپێویست لەلایەن تورکیاوە کارەساتێکی گەورە دەبێت بۆ ئابوری ئەو وڵاتەو زیانی زۆریش بەر بەهای دراوەکەی دەگەیەنێت".

ب.ش