ته‌نها ١٠ ڕۆژ مۆڵەت بۆ به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن هەیە
قائیمقامیه‌تی سلێمانی و حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن بۆ جێگره‌وه‌ی زه‌رفی كاغه‌ز له‌بری زه‌رفی نایلۆن و پلاستیك و هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هۆشیاریش به‌ڕێوەدەچێت.
دوای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ جێگره‌وه‌ی زه‌رفی كاغه‌ز له‌بری زه‌رفی نایلۆن و پلاستیك، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق به هاوكاریی ڕێكخراوی یونسێف هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریی له به‌غدای پایته‌ختی عیراق ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت هاوڵاتیان له جیاتی زه‌رفی نایلۆن زه‌رفی كاغه‌ز به‌كار بهێنن، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئەمڕۆ شاندێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق سه‌ردانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی كۆبوونه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، شاندەکە ڕایانگەیاندووە، کە ده‌یانه‌وێت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا فراوانبكه‌ن و وه‌كو یه‌كه‌م پارێزگاش دوای به‌غدا سلێمانیان هه‌ڵبژاردووه، چونكه له‌م ڕووه‌وه كاری باش کراوە و هۆشیاریی به هاوڵاتیان دراوه.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق باسیان له‌وه‌ش كرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌وان له پێناوی پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستیی هاوڵاتیاندایه و به‌هاوكاری رێكخراوی یونسێف ژماره‌یه‌كی زۆر زه‌رفی كاغه‌زیان ئاماده‌كردووه و ده‌درێت به هاوڵاتیان و فرشگاكان.
لە بەرامبەردا، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانیش خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگی باش له نێوانیاندا ده‌بێت و بڕیاره‌كانیشیان له‌و ڕووه‌وه ده‌خه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوای پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له‌لایه‌ن (حیكمت كوركیس) ئه‌ندازیاری خۆراك بۆ به‌شێك له نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی بواری ژینگه و خاوه‌نی سه‌موونخانه و چێشتخانه‌كان له‌باره‌ی زیانه‌كانی زه‌رفی نایلۆن و پلاستیك بۆ سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەنووسیدا، قائیمقامی سلێمانی ئاشكرایكرد، کە ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه ته‌واوی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بكه‌ن و له‌و كاته به‌دواوه رێگه نادرێت له هیچ نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌یه‌ك زه‌رفی نایلۆن به‌كار بهێنرێت و ده‌بێت زه‌رفی كاغه‌ز به‌كار بهێنن.
ڕاشیگەیاند، کە له‌رێگه‌ی لیژنه هاوبهشهكانیشهوه چاودێریی وردی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌كرێت و هه‌ر شوێنێك پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه داوای له هاوڵاتیان كرد هاوكار بن بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌گه‌ر زه‌رفی كاغه‌زیان به‌كار نه‌هێنا توره‌كه‌ی په‌ڕۆی تایبه‌ت به نان و سه‌مون دروست بكه‌ن و به‌كاربهێنن، هاوڵاتیانیشی دڵنیا كرده‌وه له‌وه‌ی كه رێگه ناده‌ن به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه نرخی نان به‌رز بێته‌وه و كێشی گونكی هیچ سه‌موون و نانێك كه‌م بكرێته‌وه.
ش.ف