تۆز و ڕەشەبا مەخموری پەرێشان کرد

بەهۆی تۆز و ڕەشەباوە هاوڵاتیانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.


ڕەشەبایەکی توند لە کامپی پەنابەرانی مەخمور هەڵیکردووە و تۆزێکی زۆر دروستبووە، ئەوەش ژیان لە هاوڵاتیان سەخت کردووە و لە بەیانییەوە نەیانتوانیوە لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.

وەرزی تۆز و ڕەشەبای کامپی مەخمور دەستیپێکردووە، کە دەستیش پێدەکات هەفتەیەک دەخایەنێت، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی زۆر دەکاتە سەر ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگییان هەیە.

ش.ف