حاجی ئۆمەران، ٢٠سم بەفرباریوە

لە حاجی ئۆمەران نزیکەی٢٠ سانتیمەتر بەفرباریووە، بەهۆی بەفربارینی زۆریشەوە ئاستەنگی هاتوچۆلە نێوان شارۆچکەکانی سۆران و چۆمان و شارەدێی سیدەكان و باڵەکایەتی و چەند ڕێگایەکی دیکەی سنورەکە دروستبووە.


ئەگەرچی وەرزی زستان تێپەڕیووە، بەڵام ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان، لە سنوری حاجی ئۆمەران ٢٠سم بەفرباریی، بارینی بەفری زۆریش کە چەندین ساڵە لەم وەرزەدا بەمشێوەیە لە سنورەکە نەباریووە، ئاستەنگی هاتوچۆی لە سنوری شارۆچکەکانی سۆران و چۆمان و شارەدێی سیدەكان و باڵەکایەتی وچەند ڕێگایەکی دیکە دروستکردووە.

پەیامنێری ڕۆژنیوز، ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەفربارینی زۆر ڕووی لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری شارۆچکەکانی سۆران و چۆمان و شارەدێی سیدەكان و باڵەکایەتی كردوە و تەنانەت بەفر لە ناو شارۆچکەو گوندەکانیش باریوە بە جۆرێک کە چەندین ساڵە لەم وەرزادا هاوشێوەی نەبووە و بەوهۆیەشەوە ڕێگای نێوان شارۆچکەی وەرتێ و قەزای ڕانیە و حاجی ئۆمەران و چەند ناوچەیەکیتر ئاستەنگیان بۆ دروست بووە.

ک.س