ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی چەند ڕۆژێکە عێراقی گرتووەتەوە، گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و مەودوای بینینی کەمکردووەتەوە، کەشناسی هەرێمیش پێشبینی دەکات، خۆڵبارینەکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامبێت.
لە شەوی ڕابردووەوە خۆڵبارینێکی چڕ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە شاری سلێمانیش بەچڕی خۆڵ دەبارێت و لە ئێستادا مەودای بینین کەم بووەتەوە.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، خۆڵبارینەکە شاری هەولێر و دەورووبەری و ناوچەکانی گەرمیان و باشووری سلێمانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت، تا ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی پێبێت.
ب.ل