دەستەی چاودێریی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینی كرد، سبەینێ شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە و مەودای بینبین کەم بکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی چاودێریی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کەشوهەوا ڕوون دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی شەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و مەودای بینی بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک کەم دەکاتەوە.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕۆژی یەکشەممە کاریگەریی خۆڵبارینەکە کەمتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
ب.ل