داوای دامەزراندنەوەی وەزارەتی ژینگە دەکرێت

پارتی سەوزی کوردستان داوا لە پەرلەمان و حکومەت دەکات، کە وەزارەتی ژینگە دابمەزرێننەوە و لەگەڵ ڕێکخراوە ژینگەییەکاندا کاری بۆ دەکەن.


پێشتر لەناو حکومەتی هەرێم وەزارەتی ژینگە هەبوو، بەڵام  دوایی لابرا و لە ساڵی ٢٠١٠ دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە شوێنەکەی دامەزرا.

ملکۆ بازیانی، سکرتێری پارتی سەوزی کوردستان لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنیوز، داوای لە حکومەت پەرلەمان کرد، کە ئەو وەزارەتە دروست بکرێتەوە، چونکە ژینگەی هەرێمی کوردستان بەرەو پیسبوون لەناوجوون دەڕوات و وتیشی، کە پێداگر دەبن لەسەر دامەزراندنەوەی.

ملکۆ بازیانی، باسی لەوەش کرد، کە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بۆ ژینگە و تەندروستیی پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێچ بایەخێک بە وەزارەتی ژینگە نەدرا، ئەگەر بە گرنگییان بزانایایە ئەوە وەزارەتی ژینگە لانەدەبرا.

ناوبراو، ڕوونیکردەوە، کە ئەگەر وەزارەتی ژینگە هەبووایە، ئەوا باشتر دەیانتوانی لەڕێگەی وەزارەتەوە پێداگریی بکەن بۆ کارکردن لەبواری ژینگەییدا.

بازیانی ئاشکرای کرد، کە ئەوان لە گەڵ ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی دیکە لە ناو هەوڵداندان و پێویستە هەموو ژینگە دۆستێک لە گەڵ ئەوان جەخت بکەنەوە لە دامەزراندنی وەزارەتی ژینگە.

 

ش.ف