دووەم ڕۆژی پرسەی شەڕڤانی شەهید نێچیرڤان لە سەیدسادق بەڕێوەدەچێت

دووەم ڕۆژی پرسەی شەڕڤانی یەپەگە نێچیرڤان کە لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو، لە شارۆچکەی سەیدسادق بەڕێوەدەچێت.


ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی پرسەی شەهید نێچیرڤان بابا تاهیر، لەماڵی شەهید لەگەڕەکی بەركێو لەشارۆچكەی سەیدسادقی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

شەهید نێچیرڤان ناسراو بە شاهۆ لەشكر، لە ساڵی ڕابردوو لە بۆردومانی فڕۆكەكانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرێكانێی ڕۆژئاوای كوردستان شەهیدبوو دوێنێ یەکەم ڕۆژی پرسەی ئەو شەهیدە لە شارۆچكەی سەیدسادق بەڕێوەچوو.

ک.س