دوو پاسداری ئێران کوژران

لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ گروپێکی چەکداری بەلوچستان، دوو پاسداری ئێران کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.


بەپێی مدیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گروپێکی چەکدار لە ناوچەی کشتگان سەربە شاری سەراوان لە پارێزگای بەلوچستان کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، پێکدادان ڕوویداوە.

بەپێی هەواڵەکە لەو پیکدادانەدا دوو پلەداری هێزەکانی بڕیارگەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.

کاربەدەستانی سەربازیی ئێران ناوی ئەو گروپەیان ئاشکرانەکردووە، کە پێکدادانەکە لەگەڵیدا ڕوویداوە، لە بەرامبەریشدا تا ئێستا هیچ گروپێک ئەو پێکدادانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

 

س.ح