دوو کتێبى بوارى ژینگەیی بەناوەکانى ‘تاوان دژی ژینگە’ و ‘زاگرۆس و دارستان’ لەبارەی پرسەکانی ژینگەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکرایەوە، کە تێیدا زیانەکانی مرۆڤ و پیشەسازیی بۆ ژینگە و ئاوهەوا ڕوونکراوەتەوە.
کتێبی ‘تاوان دژی ژینگە’ لە نووسینی دکتۆر محەمەد ڕادمەنشە و ئامانج قوربانىی لە فارسییەوە وەریگێڕاتەوە سەر زمانی کوردیی، هەروەها کتێبى ‘زاگرۆس و دارستان’ لە نووسینی مامۆستا حەسەن ڕەوێش ناسراو بە “پارێزەرە” بڵاوکرانەوە.
لە کتێبى ‘تاوان دژی ژینگە’دا باسی ئەو هەڵسوکەوتانە دەکرێت، کە بەهۆى پێشکەوتنى پیشەسازییەوە ڕووبەڕووى زەوی و مرۆڤایەتیى بووەتەوە.
ئەو کتێبە یەکەم بەرهەمى وەرگێڕە لە فارسیەوە بۆ کوردی و ئامانج لێیى ئاشناکردنی خوێنەرانی کوردە لەگەڵ کێشە ژینگەییەکان وشیار کردنەوەیان لەپێناو پاراستن و گەشەپێدانی سروشت لە بواری زانستی ژینگەییدا.
کتێبى دووەم ناوى زاگۆرس و دارستانە و لەلایەن حەسەن ڕەوێش- نوسراوە، لە ناوەڕۆکەکەیدا سەرنجخراوەتە سەر هەوراز، نشێو، شیو و دۆڵەکانى زاگرۆس، بەتایبەت ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باشوورى کوردستان.
لەو کتێبەدا لێکۆڵینەوە لەبارەى سروشت و ژینگەی چڕی نیشتمان کراوە و زانیاریى لەسەر چەندین بابەتى دیکەى وەک گیا، ئاژەڵ، باڵندە، داربەڕوو و کانیاوەکان خراوەتەڕوو.
ئ.م