
دژی تێكدانی پاركێك كاسبكارانی لەنگەی هەولێر گردبوونەوە
دژی تێكدانی پاركێكی تەنیشت بازاڕی لەنگەی هەولێر، ژماره‌یه‌ك له كاسبكارانی بازاڕەكە گردبوونەوە، داوادەكەن پاركەكە بمێنێتەوە، گلەییشیان لە حكومەت هەیە، كە تا ئێستا هاوكاریی كاسبكارانی نەكردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی دووكانە سووتاوەكانیان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بڕیاریدا به تێكدانی پاركێكی بچووك، كە دەكەوێتە ته‌نیشت بازاڕی له‌نگه و پارکەکەی تێکدا، ئەمڕۆش کاسبکارانی بازاڕی لەنگە دژی تێكدانی پاركەكە گردبوونەوە.
کاسبکاران، باسیان لەوە کرد، کە ئه‌و پاركه زیاتر له ١٢ ساڵه بە شێوازێكی جوان دروستكراوه و پاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ خه‌رجكراوه، سەرسوڕمانیی خۆشیان نیشاندا، لەو بڕیارە و دەیانوت: ئه‌و پاركه سوودێكی زۆری بۆ دانیشتوانی گهڕهكەكانی نزیك پاركه‌كه و كاسبكارانی بازاڕی له‌نگه هه‌بوو، نازانین بۆچی تێکیاندا.
بەشداربووانی گردبوونەوەكە، جگە لەوەی دژی تێكدانی پاركەكە بوون، دا‌واشیان له پارێزگاری هه‌ولێر كرد، كه لەگەڵ ئەوەی ماوه‌ی 34 رۆژه بازاڕی له‌نگه سووتاوه، بەڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پاره‌یه‌كی ته‌رخان نه‌كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه، ئاشكرایانكرد، پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم ماوه‌ی 35 رۆژی دانابوو بوو هاوكاریكردنی كاسپكارانی بازاڕی له‌نگه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ پێدانی ئه‌و هاوكارییه‌ی حكومەت.
جێگای ئاماژەیە، هیچ نوێنەرێکی شارەوانیی نەهاتە ناو چالاکوانان و هەتا وەڵمیان بداتەوە.
ش.ف