کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى پەڵە هەور.
ئ.م