کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با لەنێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
ئ.م