کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى پەڵەهەور لە ناوچە جیاوازەکان و پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێراى با لەنێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت.
دەشڵێن، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.
ئ.م