کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
ئ.م