دەرسیم دەسووتێ و ڕێگا بە دامرکاندنەوەی نادرێت

ئاگری گەلیی ڕۆژ لە دەرسیم تادێت فراوانتر دەبێت و سوپای تورکیش ڕێگا بە کوژاندنەوەی نادات.


ماوەی پێنج ڕۆژە بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکەوە لە ناوچەی گەلیی ڕۆژی دەرسیم ئاگر کەوتووەتەوە و تادێت ئاگرەکە فراوانتر دەبێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گروپێک خۆبەخش بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕوویان لە گەلیی ڕۆژ کرد، بەڵام سەربازانی تورک لە سەربازگەی گۆکچەک-ی دەرسیم بە گروپە خۆبەخشەکەیان ڕاگەیاندووە، کە ئەو ناوچەیە شوێنی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە و بەهیچ شێوەیەک ناتوانن سەلامەتیی گیانیان بپارێزن.

ئەو خۆبەخشانە ڕایانگەیاندووە، کە سوپای تورک بەپاساوی دۆخی ئەمنی ڕێگایان پێ نەداون کە بچن و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بدەن و تاوەکو ئێستاش هیچ هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرە نەدراوە.

ب.ل