دەرەنجامەکانی دیداری پاراستنی ئاو لە میزۆپۆتامیا بڵاوکرایەوە

دەرئەنجامەکانی دیداری پاراستنی لە میزۆپۆتامیا ئاو بڵاوکرایەوە، کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.


ڕۆژی ٦ی نیسان، بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ کەسایەتی ئەکادیمی و ژینگەپارێز و بەرپرسانی ناوچەیی لە باکور و باشور و ڕۆژئاوای کوردستان و وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، دیداری ئاوی میزۆپۆتامیا لە سلێمانی دەستیپێکرد و سێ ڕۆژ بەرەدوام بوو.

دەرئەنجامەکان بریتین لە:

- دەبێت کۆبوونەوەکانی دژ بە سیاسەتی ئاو ڕابوەستێت.

- پێویستە ئاوی دیجلە و فورات بەسەر هەموو کەسێک و زیندەوەرێکدا دابەش بکرێت، پشتگیریی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بکرێت.

- دەبێت لەدژی هەژموونی ئاو بین و ڕێگە نەدرێت ئاو وەک چەکێک بەکاربهێنرێت، ئەو وڵاتانەی لە سەرووی میزۆپۆتامیان مافی پێدانی ئاوی تەواو بدەن بەو وڵاتانەی دەکەونە خوارەوە.

- داوا لە تورکیا و ئێران دەکەین، کە ڕێگەبدەن ئاوی تەواو بچێتە سوریا و عێراق و نەیبڕن.

- داوای ڕاگرتنی بەنداوی ئەلیسۆی دەکەین، کە ناوچەی حەسکێف دەخاتە ژێر ئاوەوە، هەروەها لەپێناو ئەوەی بڕی ئاوی پێویستیش بۆ عێراق و باشور دابین بکرێت.

- دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە ئاو مافی هەموو کەسێکە.

- دەبێت لە نزیک کەناراوییەکان ماددەی کیمیایی بەکارنەهێنرێت.

- ئاو کە بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت دەبێت لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە پیس نەکرێت.

- یەکێک لە هۆکارەکانی پیسبوونی ڕووباری دیجلە ئەوەیە، کە هەتا بیسمیل لە دەستی بەڕێوەبەرانی ڕووبارەکەدا نییە، دەبێت لایەنی سەرووی ڕووباری دیجلە بخرێتەوە ژێر دەستی بەڕێوەبەرانی ڕووبارەکە.

- کەمپینی دانژیانا دیجلە دەتوانێت وەک تۆڕێک چالاکوانانی ئاو کۆبکاتەوە و بە ڕاپۆرت و لێدوانی هاوبەش ڕای گشتیی ئاگادار بکەنەوە.

- ئامانجمانە دووەمین دیداری پاراستنی ئاوی میزۆپۆتامیا لە ئامەد ببەستین.

ش.ف