دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرێکانی کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەیان کردە ئامانج، کە بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی سەرێکانی لە ناوچە جیاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بەرەو لای بەرخۆدێران بەڕێکەوتبوون، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ١١ هاوڵاتی شەهیدبوون و ٧٤ی دیکەش برینداربوون


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر کاروانی ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییانەیان کردووەتە ئامانج، کە لە ناوچە جیاجیاکانی باکوری سوریاوە بەرەو شاری سەرێکانی بەڕێکەوتبوون، بە ئامانجی نیشاندانی پشتیوانیی.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ١١ هاوڵاتی شەهید و ٧٤ی دیکەش برینداربوون، لەناو قوربانییەکاندا ڕۆژنامەنووسی کورد و بیانیی هەن.

 

ش.ف