KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئاب 14, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە لەناوبردنی ژینگەی کوردستان

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
28/06/2022 - 2:57:32 pm
لەناو ژینگه‌
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

دەوڵەتی تورک لە دۆڵی ساخان و شەشداران-ی سەر بە زاخۆ لەژێر چاودێریی هێزەکانی پەدەکە و پاسەوانی سنووردا، بەردەوامە لە بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچەکە، دیمەنەکانیش دەریدەخەن کە ئاستی زیانەکانی ژینگەی ناوچەکە بەدەستی سوپای تورک گەیشتووەتە چ ئاستێک.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە خەڵکی ئەو ناوچانەوە دەستیکەوتووە، سوپای تورک بەدەستی جاشەکان و لە هەردوو دیوی باکوور و باشووری کوردستان چەندین تەن داری بڕیوە و تاڵانیان دەکات، بەشێوەیەک خەریکە بەتەواویی ناوچە سنوورییەکان ڕووت دەکرێن.

لە ئێستاشدا سوپای تورک لە هەردوو ناوچەی دۆڵی پساخان و شەش داران لە سنووری ئیدارەی زاخۆ بەردەوامە لە بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچەکە.

دانیشتووانی ناوچەکەش ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ هێزێک ڕێکار ناگرێتەبەر بەرامبەر بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچەکە و هەتا ئێستاش سەدان بارهەڵگر دار براونەتە شاری شرناخ.

ناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزەکانی پاراستنی سنووری سەر بە حکومەتی عێراقەوە پارێزگارییان لێدەکرێت، ئەگەرچیی هێزەکە سەربە حکومەتی عێراقن، بەڵام فەرماندەکانیان کەسانی سەر بە پەدەکەن.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش ڕۆژنیوز لەزاری سەرچاوە هەرێمییەکانەوە ئاشکرایکرد، کە لە ناوچە شاخاوییەکانی هرورێ لە ناوچەی بەرواری، سوپای تورک بارەگایەکی نوێی سەربازیی دروست دەکات و بۆ ئەوەش ڕێگایەکی درێژیان بەناو دارستانەکانی ناوچەکەدا دروستکردووە.

سوپای تورک بە هاوبەشیی لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە هەزاران داری لەو ناوچانە بڕیوەتەوە و بازرگانییان پێوەدەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی بهێندرێت ئاشکرای کردبوو، کە دروستکردنی بارەگا سەربازییەکەی دەوڵەتی تورک و بڕینەوەی دارستانەکان لە سنووری هرورێ، بە هاوکاریی دلێر فەرزەندە زێباری، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سنوور ئەنجامدەدرێت، کە فەرماندەیەکی سەر بە پەدەکەیە.

تاوەکو ئێستا لەسەر هیچ یەکێک لەو ڕووداوانە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی ژینگە هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە.

ب.ل

دواتر

یەژاستار بۆ ساڵیادی شەهید زیلان ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

پێشتر

نێچیرڤان و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار

سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا خێراتر دەبێت و كاتەكان زووتر تێدەپەڕن

سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا خێراتر دەبێت و كاتەكان زووتر تێدەپەڕن

10 ئاب 2022
كەمتەرخەمی و بێباكی دەوڵەتی ئێران بەرامبەر ئاگری دارستانەكان شەرمەزار كرا

كەمتەرخەمی و بێباكی دەوڵەتی ئێران بەرامبەر ئاگری دارستانەكان شەرمەزار كرا

9 ئاب 2022

زیانە مادییەکانى خۆڵبارین لەماوەى سێ مانگدا لەعێراق ئاشکرا کرا

كەشناسی پێشبینیی كەشوهەوای بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە

دوو کتێبى ژینگەیی بڵاوکرانەوە

کەشناسى: ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دەگەنە ٥٠ پلە

پێشتر
نێچیرڤان و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

نێچیرڤان و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

زۆرترین خوێندراو

تەرمی شەهیدان ڕێزان جاوید و دژوار كۆبانی بەخاكسپێردران

تەرمی شەهیدان ڕێزان جاوید و دژوار كۆبانی بەخاكسپێردران

13 ئاب 2022

بە بەشداریی هەزاران كەس لە دانیشتووانی هەرێمی جزیرە و بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، لە مەراسیمێكی شایستەدا تەرمی شەهیدان ڕێزان...

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

12 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە گردی مام ڕەش بڵاوکردەوە، کە گەریلاکان هەڵدەکووتنە سەر سەنگەرێکی سوپای تورک و هەشت داگیرکەر...

ساڵح موسلیم: ڕووسیا ڕازی نەبووە بە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

ساڵح موسلیم: ڕووسیا ڕازی نەبووە بە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

13 ئاب 2022

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات – پەیەدە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تورکیا لە هێرشەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پاشگەزبووەتەوە و ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ش پووتینه ‌و...

وەدات حسێن

پەدەکە تاوانباری یەکەمە لە تیرۆرکردنی وەدات حسێن

13 ئاب 2022

شەش ساڵ بەسەر تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا هیچ کەسێک بە هۆی ئەو تاوانەوە دەستگیر...

دەوڵەتی تورک دەستبەرداری گروپە چەتەکانی دەبێت

دەوڵەتی تورک دەستبەرداری گروپە چەتەکانی دەبێت

13 ئاب 2022

گروپە چەتە سوریەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک هەست بە فرۆشتنیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکەن و ماوەی سێ رۆژە بەردەوام خۆپیشاندان...

موراد قەرەیلان: ئەوەی ئەردۆغان بۆی چووەتە ئێران بەدەستی ناهێنێت

 موراد قەرەیلان: ئەوەی ئێستا لە جیهاندا ڕوودەدات شەڕی جیهانیە

13 ئاب 2022

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند ئەوەی ئێستا لە جیهاندا رودەدات شەڕی جیهانیە و جیهان ئیتر گۆڕدراوه‌ بۆ جیهانێكی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke