زریانی فلۆرەنس گەیشتە ئەمریکا و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

زریانی دەریای فلۆرەنس گەیشتە کەناراوەکانی ئەمریکا لە کارۆلینای باکور و باشور، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتیش ماڵەکانیان بەجێهێشت.


شەوی ڕابردوو، زریانی دەریای فلۆرەنس گەیشتە کەناراوەکانی ئەمریکا لە کارۆلینای باکور و باشور، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەهۆی ئەو زریانەوە کارەبای زیاتر لە نیو ملیۆن خانووە بڕاوە و زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتیش ماڵەکانیان بەجێهێشتووە، هەروەها ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار هاوڵاتیش لە کارۆلینای باکور و باشور لە ئەمریکا هۆشداری چۆڵکردنی ماڵەکانیان پێدراوە.

هەرچەند هێزی زریانەکە کەمبووەتەوە بەڵام هۆشداری دراوە، کە مەترسیی سەرەکیی لافاوەکە لەم قۆناغەدا ئەو بارانە قورسانەیە کە بەدوا خۆیدا دەیانهێنێت.

لزریانی لەوجۆرە لە کارۆلینای ئەمریکا هەر هەزار ساڵ جارێک ڕوودەدات.

هاوکات لەگەڵ زریانی دەریای فلۆرەنس لە کارۆلینای ئەمریکا، زریانی مانگکۆتی فیلیپین لە کەناراوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ژیانی پێنج ملیۆن هاوڵاتیی خستووەتە مەترسییەوە.

ش.ف