زیاتر لە ١٥ دۆنم پووش وپاوان سوتا

بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی سنوری شارۆچکەی ئامێدی کەوتەوەو زیاتر لە ١٥ دۆنم زەوی پوش وپاوان سوتا.


کاتژمێر ٥:٠٠ ی ئێوارەی ئەمرۆ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئامێدی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٥ دۆنم زەوی سوتا.

بەرگری شارستانی دهۆک لە راگەیەندروێکدا ئاماژەی بۆئەوەکردووە، ئاگرەکە ماوەی ٢ کاتژمێری خایاندووە تا کۆنترۆل کراوە و زیانی زۆر بەر ڕەز و باخی جوتیارانی ناوچەکە کەوت.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازانرێت و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 ب.ش