به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، پێشتر نزیكه‌ی ٦٥٠ ملیۆن دینارمان له هاورده‌كردنی دره‌خت و گو‌ڵ خه‌رج ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا ئەو ڕێژه‌یه گەشتووەتە سفر و لەئێستادا ساڵانه ٣٩٠ هه‌زار گو‌ڵ و دره‌خت له هه‌ولێر به‌رهه‌م دەهێین، دەشڵێت: ماوەى چەند ساڵێکە هیچ جۆرە گو‌ڵ و درەختێکمان هاورده نه‌كردووه و ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌مهێنانەوە هه‌بێت ئه‌وا به‌رهه‌ممان به ده‌یان جار له چاو پێشتر زیاتر بووه، كه هاورده‌مان ده‌كرد.
ئه‌ندازیار ڕێبین ئه‌حمه‌د حه‌وێز، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر، بە ماڵپەڕى فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتى هەرێمى ڕاگەیاندووە: لە سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەمان نه‌مامگه‌یه‌كی نموونه‌یی و دوو نه‌مامگه‌ی دیكه‌مان هه‌یه، کە كرێكاره‌كانی به‌شێوەی گرێبه‌ست كارمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و شاره‌وانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر لەوانەش كۆیه، پیرمام، مه‌خمور و چۆمان لای ئێمە دره‌خت و نه‌مام ده‌به‌ن و لە هەمانکاتدا قوتابخانه و مزگه‌وته‌كانیش له به‌رهه‌مه‌كانی ئێمە سوودمه‌ند بوون.
ڕێبین ئه‌حمه‌د حه‌وێز وتیشى: پێشتر نزیكه‌ی ٦٥٠ ملیۆن دینارمان له هاورده‌كردنی دره‌خت و گو‌ڵ خه‌رج ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و ڕێژه‌یه گەشتووەتە سفر و ماوەى چەند ساڵێکە هیچ جۆرە گو‌ڵ و درەختێکمان هاورده نه‌كردووه و ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌مهێنانەوە هه‌بێت ئه‌وا به‌رهه‌ممان به ده‌یان جار له چاو پێشتر زیاتر بووه، كه هاورده‌مان ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژەى بەوەشکردووە: پێشتر هه‌وڵمانداوە، کە ڕێژه‌ی سه‌وزایی زیاد بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و دره‌ختانه‌ی، كه له ده‌ره‌وه بۆمان ده‌هات له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای هەرێم نه‌ده‌گونجان، چونكه هه‌ولێر له هاویندا كه‌شێکى وشكی هه‌یه و پله‌ی گه‌رمیش به‌رز ده‌بێته‌وه و له زستانیشدا پله‌كه‌ی ده‌گاته ژێر سفر، هه‌ندێك جاریش ئه‌و خۆڵەی له‌گه‌ڵ دره‌خته‌كان ده‌هات نه‌خۆشی بڵاوده‌كرده‌وه ئه‌وەش وایده‌كرد زۆربه‌ی دره‌خته‌كان لەناوبچن.
ڕێبین ئه‌حمه‌د حه‌وێز ڕاشیگەیاندووە: لەئێستادا ئه‌و دره‌ختانه‌ی، کە به‌رهه‌می ده‌هێنن ئه‌و جۆرانه‌ن، كه به‌رگه‌ی سه‌رما و گه‌رمای هه‌ولێر و كه‌مئاویی ده‌گرن و ڕه‌چاوی ئه‌وه‌شمان كردووه، کە گو‌ڵ و دره‌خته‌كان زیاتر ئه‌و جۆرانه بن، كه زۆرترین ڕێژه‌ی ئۆكسجین دابین بکەن و له ڕووی شێوه‌ی گو‌ڵ و دره‌خته‌كانیش جوانیی ببه‌خشنه شه‌قامه‌كانی ناوچەکەمان .
لە کۆتایشدا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئەوەى خستەڕوو: لە ئێستادا ساڵانە ٣٩٠ هەزار گو‌ڵ و درەخت بەرهەم دەهێنین و پلانیشمان هەیە، کە لەداهاتوودا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانمان زیاد بكه‌ین.
ئ.م