سروشتی چیاکانی قەندیل وکارۆخ

هەر یەکە لە زنجیرە چیای قەندیل و کارۆخ دەکەونە سنوری نێوان پارێزگای هەولێر و سلێمانی، بەشێکی زنجیرە چیای قەندیل سەر بە قەزای پشدەری سنوری ئیدارەی ڕاپەرینە و بەشێکیش سەر بە قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێرە، زنجیرە چیای کارۆخ بەشێکی سەر بە قەزای ڕەواندزە و بەشێکیش سەر بە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕینە، ساڵانە بە هۆی کوێستانی بوونی چیاکان بە فرێکی زۆر دەباری و لەو وەرزی بەهاردا دیمەنێکی زۆر جوانی بە هەرێمەکە بەخشیوە، زۆربە ساڵەکانی لە چیای کارۆخ و قەندیل بەفر لە لوتکەی چیاکان دەمێنیت و ڕەش نابێتەوە و بەفری ساڵی داهاتووش بەسەریدا دەباریت.