سروشتە سحراویەكەی زستانی گۆمی فێلاویی

فێڵاویی، گۆمێكی سەرنج ڕاكێشە و كەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکانی باڵەكایەتی، دیمەنێكی جوان و ناوازەی هەیە بەجۆرێك ئاسمان و شاخەكان لەناو گۆمەكەدا ڕەنگ دەدەنەوە.


گۆمی فێڵاو بە دووری دوو كیلۆمەتر لە ناو سەنتەری شارۆچكەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر دوورە و كەوتووەتە بناری چیای سێكێل.

چیای سێکڵ و چیای حەساری سەكران لەناو ئاوەكە دەردەكەوێـت ئەوەش وایكردووە دیمەنێكی سحراویی بە گۆمەكە و ئەو ناوچەیە ببەخشێت.

جوانیی سروشتی شوێنەكە و گۆمەكە وایكردووە، بە بێ جیاوازیی لە وەرزەکانی ساڵدا، بەردەوام گەشتیار سەردانی بكەن بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و تۆمارکردنی وێنەی یادگاریی.

ش.ف