سلێمانی، زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا

 لە سنووری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، نزیکەی هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا.


 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای  سلێمانی، لە گوندەکانی سنووری دەڤەری شارباژێر زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئاگریکی بەرفراوان لە سنووری دوکانیان و گوندەکانی وێڵەو عازەبان و کاژاو و پۆشین- سەر بە دەڤەری شارباژێڕ کەوتەوە، دەست بەجێ مەفرەزەکانی بنکەی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی (سیتەک)  گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا بەهاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، زیانی ئاگرەکە سووتانی زیاتر لە هەزار دۆنم  پووش و پاوان سوتان و چەندین داری سروشتی بووە.

س.ح