سلێمانی، ١٥ دۆنم پووش و پاوان سووتا

 بەهۆکاری ئاگرکەوتنەوە لەسنوری سیتەک و هەواری شار- لە شاری سلێمانی، ١٥ دۆنم پووش و پاوان سووتا، پۆلیسیش هاووڵاتیەکی وەک تۆمەتبار دەستگیرکردووە.


لە ڕاگەیەندراوێک کە زانیارییەکان لە عەمیدی پۆلیس هێمن کەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە، دوێنێ ١٥ دۆسنم پووش و پاوان لە سنووری سلێمانی سووتاوە.

لە ڕاگیەندراوەکەدا هاتووە: لە سنوری گوندی بناویلە-ی سەر شارەدێی سیتەك ئاگرێك کەوتەوە، کە بووە هۆی سووتانی نزیکەی حەوت دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی ناوچەکە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و هەروەها توانرا هاوڵاتیەك دەستگیربکەن، کە تۆمەتبارە بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە".

هەروەها هاتووە: بەهۆکاری شۆرتی کارەبا لە هەواری شار ئاگرێکی  بەرفراوان کەوتەوە، دەست بەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بە هاوکاری بەرگری شارستانی توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت زیانی ئاگرەکە سووتانی هەشت دۆنم پووش و پاوان بووە، هەروەها ٥٠٠ دار سنەوبەر زیانیان پێگەیشتووە.

س.ح