سلێمانی، ٢٠ هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا

لە سنووری شارۆچکەی ماوەت نزیکەی ٢٠ هەزار دۆنم پوش و سووتا.


ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، سووتانی ٢٠ دۆنم پوش و پاوانی ڕاگەیاند.

دەربارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندەکانی 'وڵاخلو - قامیش - گەورەدێ - بەرزەدێ – کانی مێو - کانی چناران و دۆڵ بێشک کەوتەوە، ئەگەرچی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی ماوەت و گوندنشینەکان هەوڵی زۆریاندا بۆ کوژانەوەو کۆنترۆڵی ئاگرەکە، بەڵام سەر لە ئێوارەی دوێنێ بەهۆی پاشماوەی ئاگرو بەرزی پلەکانی گەرما و تەقینی مین و جۆرەکانی تەقەمەنییەوە جارێکیتر ئاگرەکە سەری هەڵداو بەهۆی سەختی و دژواری شوێنی ئاگرەکەو مەترسی گیانی و نەبونی کەرەسەی پێویست،  نەتوانرا بەئاسانی ڕێگە لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بگیرێت، کە لە ئەنجامدا ٢٠ دۆنم پوش و پاوان و سووتان و زیانی زۆر بەسروشتی ناوچەکە گەیشت".

س.ح