سلێمانی، ڕێگری لە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک کرا

ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی بەر دەرکی سەرا کرد، کە بڕیاربوو لە لایەن گروپی دەنگی نیشتمانەوە بۆ یەکدەنگی کورد و دژی پارچەبوونی کورد ئەنجام بدرێت.


بڕیار بوو ئەمڕۆ لە لایەن گروپی دەنگی نیشتمان، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم سەرای سلێمانی، چالاکییەک بە بۆنەی تێپەڕبوون ١٠٠ بە سەر پەیمانی لۆزان و پشتیوانی کردن لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی رێگری لە ئەنجامدانی کرد.

بە پێی وتەی شێرکۆحەمە ئەمین پەرلەمانتاری پێشووی هەرێم چالاکوان، ئاسایشی سلێمانی بە بیانووی نەگونجانی شوێنی گردبوونەوەکە مۆڵەتی ئەنجامدانی ئەو چالاکییەی نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەک ڕێکخەرانی چالاکییەکە باسی دەکەن، پێشووتر لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی گروپەکەوە بە زارەکی مۆڵەت لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وەرگیراوە.

گردبوونەوەکە بۆ نیشاندانی پشتیوانیی بوو لە خەباتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و داواش دەکرا، کە کورد یەک بگرێت و لەدژی پارچەکاریی و داگیرکاریی.

س.ح