سوپای تورك و چەتەكانی ئاگریان لە چیای هەوار لە عەفرین بەردا

سوپای داگیركەری تورك و چەتەكانی، لە درێژەی وێرانكردنی سروشتی كوردستان، ئاگریان بەردایە چیای هەوار لە كانتۆنی عەفرین.


ئەمڕۆ چەتەكانی دەوڵەتی تورك چیای هەوار-ی سەر بە هەرێمی عەفرین-یان ئاگر تێبەردا و سوتاندیان، ئەوەش زیانێكی زۆری بە سروشتی و دارستانی ناوچەكە گەیاندوە.

سەرچاوە هەرێمییەكان ڕایانگەیاند، كە چەتەكانی دەوڵەتی تورك لە كاتژمێر ١١:٣٠ خولەكی پێشنیوەڕۆوە دەستیان كردووە بە سووتاندنی ئەو چیایە.

باس لەوەش دەكرێت، كە ئاگرەكە تەشەنەی سەندووە و چیا و پێدەشتەكانی هەرێمەكەی گرتووەتەوە.


ك.ك