سوپای تورک ئاگری بەردایە دارستانەکانی بەدلیس

لەو ناوچانەی پارێزگاری بەدلیس قەدەغەی هاتووچۆی تێیاندا ڕاگەیاندبوو، بۆردوومان ئەنجامدرا و ئاگر لە دارستانەکانی کەوتەوە.


سوپای تورک لە ژمارەیەک لە گوند و ناوچەکانی پارێزگای بەدلیس ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردبوو، پاش ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچانە کەوتەوە.

بەهۆی ڕێگریکردن لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و هەروەها قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچانە ئاگری دارستانەک گەورەتر دەبێت.

پارێزگاری تورکی بەدلیس ڕۆژی ٢٢ی ئەیلول لەو ناوچانەدا قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندبوو، 'ئۆلەکی سەروو، ئۆلەکی خواروو، بالجلاری خواروو، بالجلاری سەروو، ئیلیجاک، ئوگولجاک، باشماکلی، ئوجەڤلەر، کالوپات، لاراکوش و دووتکۆی'.

س.ح