سوپای تورک ئاگری لە چیای جودی بەردایەوە

سوپای تورک جارێکی دیکە ئاگری لە چیای جودی له‌ سنووری شاری شرناخی باكوری كوردستان بەردایەوە.


ئه‌مڕۆ بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکەوە جارێکی دیکە له‌ چیای جودی له‌ سنووری شاری شرناخی باكوری كوردستان ئاگر كه‌وتەوە.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌ دووره‌وه‌ دیاره‌، به‌ڵام نه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌یكوژێنێته‌وه‌ و نه‌ ڕێگا‌ به‌ هاوڵاتییانیش ده‌دات ئاگره‌كه‌ دابمركێننه‌وه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چیای جودی هه‌زاران دار و دره‌خت سووتان و زیانێكی زۆر بهر‌ گوندنشینان و سرووشتی ناوچه‌كه‌ کەوت.

سوپای تورک هەر ئەمڕۆ ئاگری لە دارستانەکانی بەدلیس بەردا و دارستانەکانی دەرسیم-یش ماوەی چوار ڕۆژە بە بەردەوامیی دەسوتێت و دەوڵەت ڕێگا بە هاوڵاتیان نادات بیانکوژێننەوە.

 

ش.ف