سوپای تورک ئاگری لە چیای گابار بەردا

بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر چیای گابار، ئاگر لەو چیایە کەوتەوە.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ئاگرێکی گەورە لە چیای گابار لە نێوان شرناخ و جزیری باکوری کوردستان کەوتەوە، ئاگرەکە بەهۆی تۆپبارانەکانی بارەگا سەربازییەکانی سوپای تورک بۆ سەر چیاکە دروستبووە.

ئاگەرەکە بە ڕووبەرێکی فراوانی چیاکەدا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هیچ کارێک ئەنجامنەدراوە.

ب.ل