سوپای تورک و جاشەکانی ڕۆژانە زیاتر لە ٣٠٠ تۆن دار لە سنووری ناوچەی بەستا لە هەرێمی بۆتانی باکووری کوردستان دەبڕنەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فورات نیوز، سوپای تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکارییەکانیدا لە ناوچەکانی بەستا، گابار، جودی نەماز-ی سەر بە پارێزگای شرناخ بەشێوەیەکی بەردەوام سەرقاڵی بڕینی دارستانەکانی سنوورەکەیە.
هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئەو جاشانەی لە ناوچەکانی سێگرکێ و هیلالێ-ی سەر بە قلابانەوە ڕۆیشتوون بۆ بەستا، لەو ناوچانەی کە سوپای تورکی لێ هەن دەستیان بە بڕینەوەی دار کردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕۆژانە زیاتر لە ٣٠٠ تۆن دار لەلایەن سەربازانی تورک و جاشەکانەوە دەبڕدرێن، دواتر بە تراکتۆر دەیگوازنەوە بۆ نزیک شارەدیی سێگرکێ و لەلایەن جاشەکانەوە دەفرۆشرێن.
ب.ل