سوپای تورک چیای جودی دەسووتێنێت

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکەوە لە چیای جوودی سەر بە شرناخ، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەتووەتەوە و تادێت فراوانتر دەبێت.


شەوی ڕابردوو، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکە بۆردوومانی ناوچەکانی چیای جودییان کردووە لە بەرامبەر شارەدێی گوندکێ مەلێ-ی ١٠ کیلۆمەتر دووری ناوەندی شرناخ، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە ڕەز و باخەکانی گوندنشینانی ناوچەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ئاگرەکەش تادێت فراوانتر دەبێت.

لە ڕۆژانی ڕابردوویشدا هەر لەو ناوچانە ئاگر کەوتبووەوە و زیانی زۆری بە ڕەز و باخی گوندنشینان گەیاندبوو.

ب.ل