سیمینارێک له‌باره‌ى گه‌شتوگوزار له‌ باڵه‌کایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو

لە سیمینارێکدا لە شارۆچکەی چۆمان، باس لە کەرتی کشتوکاڵ کرا لە باڵەکایەتی و ئەوە خرایەڕوو، کە لەگەڵ ئەوەی ناوچەکە گونجاوە بۆ گەشتوگوزار، بەڵام بایەخی پێنەدراوە.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لە ناوه‌ندى کلتورى چۆمان، سیمینارێک بۆ فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی، ڕۆژنامه‌نووس و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ بواری گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی ئەنجامدرا، سیمینارەکە به‌ ناونیشانی (په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی له‌ باڵه‌کایه‌تی) بوو.

سەرەتا فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی باسی لەوە کرد: باڵه‌کایه‌تى ئاو و هه‌وایه‌کى چوار وه‌رزى گرنگى هه‌یه ‌و پڕیه‌تى له‌ ڕوه‌ک و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى ده‌گمه‌ن، که‌ له‌ زۆر شوێنى دیکە کوردستان و عێراق و به‌شێک له‌ وڵاتانى دراوسێش نین، ئه‌مانەش‌ سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگن بۆ گه‌شتوگوزار و دەبنە سه‌رچاوه‌یه‌کى دارایی باشیش بۆ وڵات، بۆ ئەوەش پێویستە حکومه‌ت په‌ره‌ى پێبدات و پلانى باشى بۆ دابڕێژێت.

ئەوەشی وت: گرفى سه‌ره‌کى پێشنه‌که‌وتنى باڵەکایەتی وەک ناوچەیەکی گەشتیاریی، ئەوەیە کە ڕێگاوبانی ته‌ندروست و سه‌لامه‌تى نییە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌ى جه‌نگیى شه‌ڕه‌کان کە هێشتا ماون و مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌ى ده‌روونین له‌سه‌ر گه‌شتیار و و ئه‌وکه‌سانه‌ى ویستى چونى ئه‌و شوێنانه‌یان هه‌یه‌.

 

ک.ک