سییەکانی زەوی بەردەوامە لە سووتان

دارستانەکانی ئەمازۆن کە بە 'سییەکانی زەوی' دەناسرێت چەندین ڕۆژە لە ئاگردا دەسووتێت و سوپای بەرازیلیش بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕەوانە کراوە.


٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئەمازۆن لە بەرازیل دەستیپێکرد و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، هەرچەند سەرۆک کۆماری بەرازیل دوو ڕۆژ لەمەوبەر فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە کە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام تا ئێستا لەو کارە سەرکەوتوو نەبوون.

دوای فەرمانەکەی ژائیر بۆلسۆنارۆ سەرۆک کۆماری بەرازیل، ویلایەتەکانی پارا، ڕندنیا، ڕۆرامیا، تۆکاتیس، ئاکرە و ماتۆگرۆسۆ داوایان لە سوپای بەرازیل کردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە هاوکارییان بکەن.

دارستانەکانی ئامازۆن کە گەورەترین دارستانەکانی بارانیی جیهانن و بە 'سییەکانی زەوی' دەناسرێن، ٦٠٪ پانتاییەکەی کەوتووەتە ناو سنوورەکانی بەرازیلەوە و ٢٠٪ ی ئۆکسجینی جیهان بەرهەم دەهێنن.

س.ح