پۆلیسی دارستانى سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر بە هۆکارێکی نادیار، لە سنوورى گوندى شوکى لە سنوورى بەرزنجە و گوندى کانى درکەى سنوورى سیتەک ١٥٠ دۆنم پوش و پاوان و دارى دارستان سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەربارەی کەوتنەوەى ئاگرەکە لە پەڕەى تایبەتى خۆیان لە فەیسبووک ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێک لە گوندى شوکى لە سنوورى بەرزنجە و گوندى کانى درکەى سنوورى سیتەک کەوتەوە دواتر پاش گەیشتنى تیمەکانمان بە ناوچەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەربارەی زیانەکانی ئاگرەکە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئەنجامى کەوتنەوەى ئاگرەکە، ١٥٠ دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی ناوچەکە سووتاون.
ئ.م