سەربازێکی سوپای تورک لە سەرێکانی خۆی کوشت

سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورک، لە شاری داگیرکراوی سەرێکانی، بەهۆی بێزاربوون لە مانەوەی لەناو خاکی سوریا، خۆی کوشت.


ئەمڕۆ لە شاری داگیرکراوی سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان، سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورک، بەهۆی بێزاربوون لە مانەوەی لەناو خاکی سوریا و لەبەرئەوەی ڕێگەی پێنەدرابوو بگەڕێتەوە بۆ تورکیا، بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا.

بە گوێرەی ئاژانسی هاوار ئەو سەربازەی سوپای داگیرکەری تورک، ناوی 'ئومیت ئۆدۆل' بووە و تەمەنی ٣٤ ساڵ بووە، کاتژمێری ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرێکانی خۆی کوشتووە.

ک.س