سەرما سیمای ئەشکەوتی چەمی دارشەخسانەی جوانتر کردووە

سەرما و کڕێوە و شۆڕبوونەوەی چلورە بە لێواری ئەشکەوتی چەمی دارشەخسانە لە سنوری شارۆچکەی قەرەداغ، سیمای ئەشکەوتەکەی جوانترکردووە.


لەگەڵ ئەوەی بەفر و سەرما و سۆڵە و دابەزینی پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژیانی خەڵک بەگشتی و بەتایبەت گوندنشینانی سەختکردووە، بەڵام دابەزینی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە شەوی ڕابردوودا بۆ نزیکەی ١٠ پلە خوار سفر و بەستنی ئاو و چۆڕاوگەکان سیمایەکی جوانتری بە سروشت بەخشیووە.

ئەشکەوتی چەمی دارشەخسانە لە سنوری گوندی کانی ڕۆشنایی شارۆچکەی قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی بەستنی ئەو چۆڕاوگانەی بە ئەشکەوتەکەدا هاتووەتە خوارەوە و دروستبوونی چلورە بە لێوارەکەیەوە، سیمایەکی جوانتری بە ئەشکەوت و سروشتی ناوچەکە بەخشیووە.

ک.س