سەیرانگایەک لە پاشەڕۆی گەشتیاران پاک دەکرێتەوە

لە سنوری شارۆچکەی کەلار، بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستانەوە، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی پاشەڕۆی خواردنی  گەشیاران پاککرایەوە.


ئێوارەی  ئەمڕۆ، لە سنوری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە درێژەی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژی ژینگە، سەیرانگایەک پاککرایەوە.

شنا محەمەد، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی گروپەکە، بۆ ڕۆژنیوز وتی: بەهۆی ئەوەی تا ئێستا گەشتیاران ڕوو دەکەنە سەیرانگاکانی سنوری شارۆچکەی کەلار، بە باشمان زانی، وەک گروپی گەشەی میدیا، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی سەیرانگای بەرلوت و بەرزاییەیکانی گوندی عیسایی ئەنجام بدەین و پاکی بکەینەوە.

شنا محەمەد داواشی کرد، هاوڵاتیان سەیرانگاکان و ژینگەی هەرێمی کوردستان بپارێزن، چونکە هەر خۆیان ڕووی تێدەکەنەوە.


ک.ک