سەیرانگای چاوگ لە وەرزی پایزدا

چاوگ یەكێك لە سەیرانگا جوانەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیە و بە دووری پێنج كیلۆ مەتر دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجە.


لە سەیرانگاكەدا كانیاوێكی سازگار و باخ و داری بەرز و دیمەنی سەرج ڕاكێش و هەواری سازگار هەیە، لە وەرزە جیاوەكانی ساڵیشدا گەشتیاران ڕووی لێدەكەن.

سروشتی ڕەنگا و ڕەنگ و دیمەنە سەرنج ڕاكێشەكانی سەیرانگای چاوگ لە وەرزی پایزدا، سیمایەكی تایبەتی بە سەیرانگاكە بەخشیوە.

ش.ف