شوێنە گەشتیارییەکانی کفری پاک دەکرێنەوە

بە مەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگە و کۆکردنەوەی پاشماوەی گەشتیاران، هەڵمەتێکی پاککردنەوە لە بەنداوی باوە شاسوار و ناوچە گەشتارییەکانی دیکەی شارۆچکەی کفری بەڕێوەچوو.


ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزار کە دەکاتە '٢٧ی ئەیلول'، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ڕاگەیاند.

چالاکییەکە لە درێژەی چالاکییەکانی هەفتەی پاککردنەوەی شوێنه گەشتیارییەکانی گەرمیاندایە، کە بەڕێوەبەرایتی گەشتوگوزار کفری، کەلار و خانەقین ئەنجامی دەدات.

هەڵمەتەکە سێ ڕۆژی سەرەتای لە هەر سێ شارۆچکەکەدا پاککردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان دەبێت و ڕۆژانی دواتری نەمام دەچێنن.

س.ح